شارپرێس:
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى سه‌رۆكى مه‌هه‌په له‌ڕێگه‌ى په‌یامێكه‌وه وه‌ڵامى مه‌سعود بارزانى ده‌داته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هەر گورگە بۆرەکەم‌و هەرواش دەمێنمەوە تائه‌وكاته‌ى كۆچى دوایى ده‌كه‌م"، ده‌شڵێت:"ئه‌و قسه‌و بێزاركردنانه كاریگه‌ریى له‌سه‌ر ئێمه‌و پرۆسه‌ى ئاشتیى دروستناكات، چونكه گرنگ په‌یامه‌كانى ئیمراڵى‌و ئۆجه‌لانه كه زۆر مه‌عقول‌و له‌جێگه‌ى خۆیاندان".
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتى بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌په‌رستى توركیا (مه‌هه‌په) لەمەراسیمی بڕوانامەی 22مین خولی فێرگەی سیاسەت‌و سەرکردایەتی پارتەکەی په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه.
له‌و په‌یامه‌یدا ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى وه‌ڵامى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى باره‌گاى بارزانى‌و ده‌نگه ناڕازیى‌و دژه‌كانى ناوخۆى توركیاى دایه‌وه‌و وتى، "چاوەڕێناکەین ئەوانەی لەبری بەکارهێنانی عەقڵی خۆیان پەنا بۆ بیركردنه‌وه‌ى کۆنەپەرستانە دەبەن بۆ داننان بەماناکان، ئێمە هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێشدەچین لەپێناو بەدواداچون بۆ ئامانجە پیرۆزەکانمان".
وتیشى، "ئامانجی بێ تیرۆر تورکیا زۆر گه‌وره‌و پیرۆزه‌و ئێمە لەسەر ڕێگه‌ى خۆمان به‌رده‌وامین‌و زیاتر بەرەو پێش دەڕۆین، ئێمە لەڕێگاکەماندا پێشدەکەوین بەبێئەوەی هیچ قسه‌یه‌ك كاریگه‌ریى له‌سه‌رمان هه‌بێت".
باسى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانى كرد‌و وتى، "پەیامەکانی ئیمراڵی زۆر مەعقولن، کۆمسیۆن لە 4ی کانونی یەکەم کۆبونەوەی خۆی ئەنجامداو پەیامەکانی سەرکردایەتی دامەزرێنەری په‌كه‌كه، زۆر مەعقول‌و تایبەتبون، هه‌مومان گه‌یشتوین به‌و ڕاستیه‌ى شێواندنى پرۆسه‌كه هیچ سودێکی نییە".
باخچه‌لى هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا وه‌ڵامى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى باره‌گاى بارزانى دایه‌وه‌و وتى، "ئیستفزازیه‌كانى جزیرێ (وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ بونى بارزانى له‌شرناخ‌و په‌یامه‌كه‌ى باره‌گاى بارزانى) ڕێگریمان لێ‌ناکات، سەبارەت بەناسنامەی گورگى بۆر كه به‌ئێمه وتراوه، بێگومان من هەروا دەمێنمەوە تا ئه‌وكاته‌ى کۆچی دوایی دەکەم، ان شا‌ء الله باڵندەی ئاشتیی باڵی دوەم بەدەستدەهێنێت‌و هەموانیش فڕینەکەی دەبینن".
ئه‌وه‌شى وت، "ئێمە لەگەڵ هاوکاریداین، لەڕێگەی گفتوگۆ‌و ڕێککەوتن‌و عەقڵی ساغەوە، دەبێت هەوڵبدەین بۆ نه‌هێشتنى بۆشاییەکە نەک بەدوایدا بگەڕێین، ناتوانین ئەو دەرفەتە مێژوییە لەبەرچاو بگرین کە لەسەدەی ڕابردودا دەستمان بەسەرداگرتوە، ئێمە بەحەسرەت‌و سۆز‌و ڕێزەوە، خەباتی خوشک‌و برا کوردەکانمان لەباوەش دەگرین".
