شارپرێس:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا بۆ کۆنفڕانسی دەم پارتی دەڵێت، دیدگای ئێمە لە هەرێمی کوردستان بۆ ئاشتی، دیدگایەکی نەگۆڕ و ستراتیژییە. بڕوامان وایە کە ئاشتی تەنها بێدەنگبوونی چەک نییە، بەڵکو پرۆسەیەکە بۆ بنیاتنانی متمانە، قبووڵکردنی یەکتری.
لەپەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێم دەڵێت، توندوتیژی و ململانێ، جگە لە وێرانکاری و دواکەوتن، هیچ ئەنجامێکی دیکەی بۆ گەلان نەبووە. بەڵام هەر کاتێک دەرگای گفتوگۆ کراوەتەوە، هەر کاتێک ئیرادەی سیاسی بۆ ئاشتی هەبووە، دەرفەتی گەورە بۆ گەشەسەندن و سەقامگیری هاتووەتە ئاراوە.
دەشڵێت، تورکیا وڵاتێکی گرنگ و دراوسێیەکی ستراتیژیمانه. سەقامگیری و پێشکەوتنی تورکیا، کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و تەواوی ناوچەکە هەیە. تورکیا لە ئاشتیدا بەهێزترە و دەتوانێت رۆڵێکی گەورەتر لە ناوچەکەدا بگێڕێت.
هەروەها نێچیرڤان بارزانی ئاماژە بەوە دەکات، ساڵانی رابردوو، بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیمان له ئاشتى کرد. ئه‌و قۆناغه سه‌لماندی كه گفتوگۆ دەتوانێت دەسکەوتی گەورە بۆ هەموو لایەک بەدەست بهێنێت. ئەمڕۆش، هه‌موو پشتگيرييه‌كمان بۆ سه‌رخستنى ئاشتى دووپات ده‌كه‌ينه‌وه. هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری سەقامگیری دەبێت لە ناوچەکەدا.
سەرۆکی هەرێم ڕونیشیکردەوە، "پرۆسەیەکی وا گرنگ لە قوناغێکی وا هەستیاردا، ده‌كرێ ئاستەنگی بۆ دروست ببێت، به‌ڵام ده‌بێ ئەو ئاستەنگانە نەبنە هۆکار بۆ ساردبوونەوە له ئاشتی. سەرکەوتنی ئاشتى پێویستی بە پشوودرێژی هەیە. چەند کاتی پێویست بێت، وا دەخوازێت بەردەوامیی هەبێت. لێره‌دا ده‌مه‌وێ ده‌ستخۆشى له ره‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان بكه‌م بۆ رۆڵی گرنگ و دیدگای ئازایانەی له كرانه‌وه به‌ڕووى ئاشتيدا. ئه‌مه هەنگاوێکى مێژووييه کە پێویستی بە ئیرادەیەکی سیاسیی بەهێز، ئازایەتی، بوێرى، قوربانيدان و گيانى بەرپرسیاريه‌تى هه‌يه، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشى له ئۆجالان و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى و هه‌موو ئه‌و كه‌سايه‌تى و لايه‌نانه ده‌كه‌ين كه په‌رۆشى ئاشتين و كار ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى ئاشتى و پێكه‌وه‌ژيان سه‌ركه‌ون.
