شارپرێس:
ئەمڕۆ لەکۆنفڕانسی دەم پارتی، پەیامی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خوێندرایەوە.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەیامەکەیدا دەڵێت، پشتیوانییکردنی یەکێتیی لە پرۆسەی ئاشتیی هەڵوێستێکی سیاسیی نییە بەڵکو ئەرکێکی نیشتمانییە بەرامبەر گەلی کورد.
دەشڵێت، ئێمە ئەزموونمان کردووە و دەزانین شەڕ و پێکدادان براوەی نییە. کاتێک کە ئەمڕۆ کۆدەبینەوە بۆ تاوتوێکردنی گرنگیی و بایەخی ئاشتیی و سەقامگیریی، کە دەبنە بناغەی ژیانی شەرەفمەندانە و خۆشگوزەران، ناوچەکەمان لە دووڕیانێکدایە کە دینامیکە جیۆسیاسییەکان لە ناوچەکە و جیهان خەریکە پێدەنێنە قۆناغێکی نوێوە.
سەرۆکی یەکێتی ڕاشیگەیاند "ئەو بڕیارانەی لە ئێستادا دەیاندەین، ئێستامان دیارییدەکات و شێوە دەداتە دەرفەتەکان و ئازادییەکانی نەوەکانی داهاتوو نەک تەنیا بۆ کورد بەڵکو بۆ سەرجەم پێکهاتە ئەتنی و ئاینییەکان".