ئەحمەد شەرع لەبارەی دانوستانی ئیسرائیل و سوریاوە زانیاری ئاشکرادەکات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 277 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

 

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا ڕۆژی شەممە لەکۆڕبەندی دۆحە ڕایگەیاند، دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل بەڕێوە دەچێت و ئەمریکاش بەشداری ئەم دانوستانانە دەکات.

ئەحمەد شەرع ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو وڵاتان پشتگیری لە داواکاری سوریا دەکەن بۆ کشانەوەی ئیسرائیل بۆ پێگەکانی پێش هەشتی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو.

ناوبراو لە میانی قسەکانیدا لە کۆڕبەندەکەدا وتی: هەر ڕێککەوتنێک دەبێت گەرەنتی بەرژەوەندییەکانی سوریا بکات، بەو پێیەی ئەوە سوریایە کە هێرشی ئیسرائیلی دەکرێتەسەر.

ڕونیشیکردەوە، "ئیسرائیل کاردەکات بۆ هەناردەکردنی قەیرانەکان بۆ وڵاتانی دیکە و دەربازبوون لە لێپرسینەوە لەو کۆمەڵکوژیانەی لە کەرتی غەززە ئەنجامی دەدات، هاوکات سوریا، لە ڕزگاربوونیەوە پەیامی ئەرێنی ناردووە بە ئامانجی دامەزراندنی بناغەکانی سەقامگیری ناوچەکە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە لەگەڵ وڵاتانی کاریگەر لە سەرانسەری جیهان کاردەکەین بۆ فشارخستنە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی لەو خاکە بکشێتەوە کە لە دوای ٨ی کانوونی یەکەم ی ٢٠١٤ داگیریکردووە و هەموو وڵاتان پشتگیری ئەم داواکارییە دەکەن".