لەکەرکوک دوو رۆژ دەوام راگیرا

کوردستان

24 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 190 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما، پارێزگاری کەرکوك بڕیاریدا بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی بۆ ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە لە سەرجەم باخچەکانی منداڵان و قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییەکان لە سەرتاسەری پارێزگاکەدا.


نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک بڵاویکردەوە، ئەم بڕیارە بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ خوار سفری سەدی و بەردەوامیی کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی كەشوهەواوە دراوە، هەروەها بڕیارەکە لەبەر ڕۆشنایی ڕاپۆرتەکانی دەستەی کەشناسی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی کەرکوك و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی قوتابیان و خوێندکاران لە سەرتاسەری پارێزگاکەدا دەرکراوە.

بەپێی بڕیارەکە، دەوامی فەرمی لە فەرمانگە حکومییەکاندا وەک ئاسایی بەردەوام دەبێت.