شارپرێس:
به‌رپرسێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پێشنیازێك ئاراسته‌ى سه‌ركردایه‌تى باڵاى حزبه‌كه‌ى ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "من تێناگەم پارتیمان بۆ لەپرۆسه‌ى سیاسیی عێراق ناکشێتەوە"، ده‌شڵێت، "عێراقی بۆگەن، پێشکەش بەجاش‌و چڵکاوخۆرەکان بێت".
جەلال نەریمان بيستانی کارگێڕی لقی 12 پارتی لەھەڵەبجە له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى، "من تێناگەم، پارتیمان بۆ لەپرۆسه‌ى سیاسیی عێراق ناکشێتەوە، لەکاتێکدا هەمولایەک دەزانن هەڵوێستی نەته‌وایەتی ماڵی بارزانی‌و پارتی، تیرێکی کاریگەرو پۆڵاینی لەجەرگی هەموو عەرەب داوە".
به‌بڕواى ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى، "ئه‌و دوژمنایه‌تیه‌ى ئێستا له‌عێراقه‌وه به‌رامبه‌ر پارتى ده‌كرێت، هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌و تیره ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئەوە جگە لەبەکارهێنانی جاش‌و کلکەنیشیان لەکوردستان".
له‌و ڕوه‌شه‌وه به‌رپرسه‌كه‌ى پارتى پێشنیازێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت، "لێرەوە وەک کادرێکی دڵسۆزی پارتی‌و بارزانی، چاڵێنجی کشانەوەی پارتی لەپرۆسەی سیاسیی لەعێراقی شۆڤینی پێشکەشدەکەم، عێراقی بۆگەن، پێشکەش بەجاش‌و چڵکاو خۆرەکان بێت".
ئه‌م په‌یامه‌ى به‌رپرسێكى پارتى دواى ئه‌وه‌دێت، له‌سێ گه‌ڕى هه‌ڵبژاردنى جێگرى دوه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، كاندیدى حزبه‌كه‌ى له‌دوانیاندا به‌ده‌نگێكى زۆر له‌دواى ڕكابه‌ره‌كه‌یه‌وه بوو كه كاندیدى ڕه‌وتى هه‌ڵوێستى خاوه‌ن پێنج كورسى په‌رله‌مانیى بوو.
