سعودیە و ئیمارات لەیەمەن لەپێکدادان نزیکن

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 224 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

وەزارەتی بەرگری ئیمارات "کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری" لە یەمەن ڕاگەیاند.

وەزارەتەکە دووپاتیکردەوە، بڕیارەکە بە ئارەزووی خۆی دراوە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی کارمەندەکانی.

 هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەیەندراوێکی سعودیەی لەبارەی بۆردومانی دوو کەشتی ئیماراتی لەبەندەری موکلا ڕەتکردەوەو بە "چەواشەکاری" وەسفی کرد.

سعودیە بەیاننامەیەکی بڵاوکردبووەوە و "ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی بە هێڵی سوور" ناساندبوو و داوای لە هێزەکانی ئیماراتی کردبوو لەیەمەن بکێشنەوەو پشتیوانی سەربازی و دارایی بۆ گرووپەکانی یەمەن ڕابگرێت کە لەسنوورەکانی نزیک بوونەوەو چالاکی چەکداری دەکەن.

شەوی سێشەممە سعودیه بۆردومانی بەندەری موکلای کرد و ئەو کەشتیە پڕ تانک و ئۆتومبێلەسەربازیانەی ئیماراتی کردە ئامانج کە بانگەشەی ئەوە دەکات لە  لە ئیماراتەوە گەیشتوون بۆ هێزەکانی باشوور.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندی بەسعودییەوە کردووەو داوای لێکردووە ئاسایشی ناوچەکە بپارێزرێت.

هێزەکانی باشوور کە ئیمارات پشتیوانیان دەکات زۆرینەی باشوورو ڕۆژهەڵاتی یەمەنیان کۆنترۆڵ کردووەو بانگەشەی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ دەکەن و نوێنەرایەتییان لەئەمەریکاش هەیە.