شارپرێس:
سەرۆكی پێشوی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر پێویست بكات چوار گەڕی تریش دەكەن تاوەكو پۆستی جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمان بۆ پارتی یەكلایی ببێتەوەو دەڵیت،" ئەوانەی پەبەند نەبن لەگەڵ پارتی، پارتیش لەهیچ دانوستان و لێكتێگەیشتنێكی داهاوتدا لەگەڵیان نابێت".
ڤیان سەبری، سەرۆكی پێشوی فراكسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند،" دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەكراوەیی دەهێڵینەوەو چوار گەڕی تریش ئەنجام دەدەین تاوەكو پۆستی جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمان بۆ پارتی یەكلایی بكەینەوە".
دەشڵێت،" پارتی ژمارەیەكی قورسە لەهاوكێشەی سیاسیدا".
ڤیان سەبری، بەبێ ناوهێنان هۆشداریدەداتە لایەنەكانی دیكەو دەڵێت،" ئەوانەی پابەند نەبن لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، پارتیش لەهیچ دانوستان و لێكتێگەیشتنییەكی داهاتودا لەگەڵیاندا پابەند نابێت".
جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەركەوتەی كوردەو تائێستا دوو كاندید بۆ ئەو پۆستە هەیە كە یەكێكیان شاخەوان عەبدوڵڵا كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانەو ئەوەی دیكەیان د.ڕێبوار كەریم كاندیدی ڕەوتی هەڵوێستە.
ئەمە لەكاتێكدایە، ئێوارەی ڕۆی ڕابردوو دانیشتنی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرنی عێراق ئەنجامدراو دوای هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان و جێگری یەكەم، هەڵبژاردنی جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەدوای دوو گەڕی دەنگدان یەكلانەكرایەوە.