شارپرێس: بەشێک لەسیستمی غازی بەنزینخانەی هەڵگورد لەگەرەکی کوردسات لەسلێمانی تەقیەوە بەو هۆیەوە زیانی زۆری مادی بەبەنزینخانەکە گەیاندوە. بەپێی زانیارییەكان، هۆکاری تەقیینەوەکە سیستمی غازیى بوەو ژمارەیەك ئوتۆمبێل زیانیان بەركەوتوە.