شارپرێس:
فەرهاد
ئەتروشی، کاندیدی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی
عێراق بوە جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمان.
لەگەڕی سێیەمی دەنگدان، 294 پەرلەمانتار دەنگیاندا، فەرهاد ئەترووشی 178 دەنگی بەدەستهێناو رێبوار کەریم 104دەنگی بەدەستهێنا و 12 دەنگی پوچەڵ هەبوو.
لەكاتێكدا، لەگەڕی یەکەم و دوەم، کێبڕکێکە لەنێوان شاخەوان عەبدوڵڵا و رێبوار کەریم بوو،
بەگوێرەی ئەوەی یەكێتی پشتیوانی ڕێبوار كەریمی دەكرد، ئەمڕۆ لەگەڕی سێیەم بۆچونی گۆڕدراو لەگەڵ لایەنە شیعەكان لەگەڵ پارتی ڕێككەوتن و پشتیوانی كاندیدەكەی پارتیان كرد.
ئەمە لەكاتێكدایە، 29ی12ی 2025 یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراو تێیدا سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و جێگری یەكەم هەڵبژێردرا.