شارپرێس:
بافڵ تاڵەبانی وەك یەكەم سەركردەی سیاسی پیرۆزبایی لەفەرهاد ئەتروشی كرد بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و دەڵێت، بەبۆنەی هەڵبژاردنتان و بەدەستهێنانی متمانەی زۆربەی پەرلەمانتارەكان پیرۆزبایتان لێدەكەم".
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی لەپۆستێكیدا دەڵێت،" بەڕێز فەرهاد ئەتروشی، جێگری دوەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەبۆنەی هەڵبژاردنتان و بەدەستهێنانی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتاران، پیرۆزبایتان لێدەکەم و هیوادارم لەم ئەرکە گرنگەتاندا سەرکەوتوبن".
ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوای ڕێكەوتنی یەكێتی و پارتی، بافڵ تاڵەبانی لەڕێگەی پەیامێكەوە پشتگیری خۆیانی بۆ كاندیدەكەی پارتی ڕاگەیاند.