دەرگای كاندیدبون بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كرایەوە

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 566 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكایەتی نوێی پەرلەمان دەرگای كاندیدبونی بۆ پۆستی سەرۆكی كۆمار كردەوە، كەبەگوێرەی یاسا دەبێت لەماوەی سێ ڕۆژدا كاندیدەكان دیاریبكرێن.


سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەدوای یەكلاكردنەوەی پۆستی جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمان، دەرگای خۆکاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆک كۆمار بۆ ماوەی (3) ڕۆژ كردەوە.

بەپێی مادەی 70ـی دەستوری عێراق پێویستە سەرۆک کۆمار بەزۆرینەی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان هەڵبژێردرێت کە ئەمەش نزیکەی 220 دەنگی پەرلەمان دەکات.