شارپرێس:
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەریی خۆسەر، رێککەوتنی نێوان هەسەدەو دیمەشق بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ سەقامگیری وەسف دەکات و دەڵێت،" بەگوێرەی ڕێككەوتنەكە خەڵكی عەفرین و سەرێكانی دەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان".
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەریی خۆسەر، لەدوای ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنی نێوان هەسەدەو حكومەتی دیمەشق، لەڕاگەیەندراوێکدا سوپاسی هەوڵەکانی واشنتن و پاریسی کرد بۆ گەیشتن بەم لێکتێگەیشتنە. ئەو جەختی لەوە کردەوە کە هاتنی هێزە ئەمنییەکان بۆ ناوەندی شارەکان، پرۆسەیەکی بەرپرسیارانە و قۆناغ بەقۆناغەو ئامانجی پاراستنی کەرامەتی هەموو پێکهاتەکان و زامنکردنی هاوبەشیی راستەقینەیە.
دەشڵێت،" ئەم رێککەوتنە رێخۆش دەکات بۆ گەشەپێدانێکی دادپەروەرانە و گەڕانەوەی بەکەرامەتی ئاوارەکانی عەفرین و سەرێکانی بۆ زێدی خۆیان".