نێچیرڤان بارزانی لەسەر رێککەوتنەکەی هەسەدە و دیمەشق هاتەدەنگ

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3021 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی رێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سوریا بڵاوکردەوە و دەڵێت،" ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێکی گرنگ و دروستە بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتییانە و کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان ".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد،" پێشوازی و پشتيوانى لە ڕێککەوتنى نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) ده‌كه‌ين بۆ ڕاگرتنی شەڕ، تێکەڵکردنەوەی دامەزراوە سەربازی و كارگێڕييه‌كان، مسۆگەرکردنی مافە مەدەنی و پەروەردەیيیەکانی گەلی کورد و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان ".

ئەوەشیخستەڕوو،" ئێمە هەمیشە جەختمان لەوە کردووەتەوە کە دیالۆگ، لێکگەیشتن و ڕێگەچارەی سیاسی، تاکە دەرچەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی بەردەوام کە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەکدا بێت ".

سەرۆکی هەرێم وتیشی،" ئه‌م ڕێککەوتنه‌ زەمینەیەکی بەهێز بۆ سەقامگیری، ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان دەکاتەوە. هیوادارین ببێتە مایەی بنیاتنانەوەی سوریایه‌کی یه‌کگرتوو، پاراستنی مافه‌كانى گه‌لى كورد و هەموو پێکهاتەکان له‌ ده‌ستووری داهاتودا و بەدیهێنانی ئارامی بۆ سوريا و ناوچەکە به‌گشتى ".