پارتی بەتوندی پێدانی پۆستێك بەیەكێتی ڕەتدەكاتەوە

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3835 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی بەرپرس لەناو پارتی بەتوندی ئەو هەواڵانە ڕەتدەكاتەوە كەباس لەپێدانی پۆستی وەزیری ناوخۆی هەرێم لەلایەن پارتییەوە لەبەرامبەر سەرۆك كۆمار بە یەكێتی دەكات.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لەناو پارتی دیموكراتی كوردستان بەشارپریسی وت،" هیچ گفتوگۆیەک بەو ئاراستەیە نەکراوە".

سەرچاوەكە جەختیشی كردەوە، كە ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین و هیچ شتێکی لەوجۆرە پێشنیاز نەکراوە لەناو پارتیەوە.

لەكاتێكدا، سەرچاوەیەكی باڵا لەناو یەكێتی بەشارپرێسی وت،"پارتی بەفەرمی پاکێجێکی پێداوین، تیایدا ڕەزامەند بوە بەوەی، وەزارەتی ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم، بدرێتە یەکێتیی لەبەرامبەر دەستبەرداربون لەپۆستی سەرۆک کۆمار".

سەرچاوەکەی یەکێتی باسی لەوەشکرد، "ئێستا له‌ناو یەکێتیی دوو بۆچون دروستبوە، بۆچونێک پێیوایە، پێشنیازەکەی پارتی گونجاوەو دەکرێت گفتوگۆی لەسەربکرێت‌و جگە لەهەرێم لەبەغدا-یش وەزارەتی دەرەوە وەربگرن لەگەڵ هەندێک پۆستی دیکەو بۆچونەکەی دوه‌میش له‌ناو یه‌كێتیى ئه‌وه‌یه‌، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێشنیازەکەی پارتی ڕەتدەکاتەوەو پێیوایه‌، ئه‌و بابه‌ته‌ قابیلى گفتوگۆ نییه‌".

ئەمە لەكاتێكدایە، هۆكاری سەركەی پێكنەهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم و عێراقیش ڕێككنەكەوتنە لەسەر پۆستەكان كە بۆتە گرفت و حكومەتی نوێی دواخستوە.