شارپرێس:
ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی نەینەوا، سزای لەسێدارەدانی بۆ ئهو پزیشکه دەرکرد کە لهماوهی ڕابردودا هاوسەرەکەی لەشاری موسڵ سوتاندبوو.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگهیهنراوێكى ئەنجومەنی دادوەری بڵاوكردوهتهوه تێیدا هاتوه، "دادگای تاوانەکانی نەینەوا سزای لەسێدارەدانی بۆ تاوانبار (ئیسماعیل عەتیە کەرجی) دەرکردوە کە پیشەی پزیشکه، بەهۆی تاوانی کوشتنی هاوسەرەکەی بەناوی (ئیسرا عەزام سلێمان) کە ئەویش پزیشک بوه دوای ئەوەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لەشاری موسڵ سوتاندبوی".
لەڕاگەیەندراوەکەی ئهنجومهنی دادوهریدا هاتوە، "تاوانبارەکە لەناوەڕاستی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2025، مادەی بەنزینی کردوە بەهاوسەرەکەیدا کاتێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بوە، پاشان بەئەنقەست ئاگری تێبەرداوە".
سەرەڕای هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی ئافرهتهكه لهوكاتهدا، بهڵام بێهوده بوه، تادواجار لەسەرەتای مانگی کانونی دوەمی ئەمساڵ 2026 بەهۆی سەختی ڕێژەی سوتانهكهی كه زۆربەی بەشەکانی جەستەی گرتبوهوه، گیانی لەدەستدا.