شارپرێس:
لە شاری کۆبانێ مەراسیمێک بۆ ڕێزنان لە ١٠ شەهیدی یەپەگە و یەپەژە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزەکانی کۆماندۆ بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا لە گۆڕستانی شەهیدانی دیجلە، تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (نەیف ئیلی) کە ڕۆژی ٣ی شوبات شەهید بوو، شەڕڤانی یەپەگە کارکەر ئەندۆک بە خاک سپێردرا.
هەروەها لە مەراسیمەکەدا کە سەدان کەس ئامادەی بوون، شەڕڤانانی یەپەگە مۆردێم گرێسپی کە لە دێرحافیر شەهید بوو، مەحموود کۆبانێ کە لە گوندی میلێ شەهید بوو، شەرڤان سەرێکانیێ کە لە دێرەزۆر شەهیدبوو، ئەحمەد حاجی کە لە قامیشلۆ شەهید بوو، فەرید ئابی کە لە گوندی چەلێبی شەهید بوو، مەحموود ساڵح موسلیم لە دێرەزوور شەهید بوو، هەروەها شەهیدان حسێن شێخۆ، شوکران ڕێزیان لێ نرا.
مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی دەستی پێکرد. پاشان هاوسەرۆکی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان له کانتۆنی فورات، مستەفا ئیتۆ وتی، هەمیشە ڕێبازی شەهیدانمان پەیڕەو دەکەین. بەرەو سەرکەوتن هەنگاو دەنێین. پێویستە بە هەموو توانای خۆمانەوە خەبات بکەین و میراتی شەهیدەکانمان بپارێزین. بەڵێن بە شەهیدەکانمان دەدەین کە خەون و ئاواتەکانیان بەدی دێنین”.
ئەندامی ئەنجوومەنی پەیەدە زلال دێرک، دوای دەربڕینی سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان، ئاماژەی بەوەدا کە شەهیدان بۆ پاراستنی گەل و خاکی خۆیان لە چەتەکان گیانی خۆیان بەخت کرد.
