شارپرێس:
کۆمپانیای PVI بۆ پشکنینی تەکنیکی ئۆتۆمبێل لەهەرێم، بڕیارێکی نوێی سەبارەت بەکرێ‌و سزای دواکەوتنی پشکنینی ساڵانە دەرکرد، بڕیارەکە لەڕۆژى 1ی ئاداری 2026 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو تێیدا سزای دارایی توند بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دیاریکراوە کە لەکاتی خۆیاندا پشکنینی توندوتۆڵیی ئوتۆمبێل ئەنجامنادەن.
له‌و نوسراوه‌دا كه واژۆى ئه‌ندازیار سیروان عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى PVI بۆ پشكنینى هونه‌رى ساڵانه‌ى ئۆتۆمبێل-ى له‌هه‌ولێر له‌سه‌ره ئاماژه به‌وه‌كراوه، بەگوێرەی سیستەمە نوێیەکە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی یەکساڵ دوابکەون، جگە لەکرێی ئاسایی، دەبێت 50٪ی بڕی کرێی ساڵێک وەک سزابدەن، بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەشی کە دوو ساڵ‌و زیاتر دواکەوتون، سزا ئیدارییەکە بۆ 100٪ بەرزدەبێتەوە بۆ هەر ساڵێکی دواکەوتوو.
کۆمپانیاکە جەختدەکاتەوە، ئامانج لەو هەنگاوە تەنها پاراستنی سەلامەتیی گیانی هاوڵاتیان‌و دڵنیابونەوەیە لەتوندوتۆڵیی ئۆتۆمبێلەکان بۆ کەمکردنەوەی ڕوداوەکانی هاتوچۆ.
داواش لەشۆفێرانی هەولێر، دهۆک، سۆران، شەقڵاوەو ئاکرێ دەکرێت، پێش وادەی دیاریکراو سەردانی بنکەکان بکەن.
له‌و ڕوه‌شه‌وه داوا له‌شۆفێران كراوه، له‌پێناو سه‌لامه‌تى گیانیان‌و پاراستنى سه‌رو ماڵیان، ساڵانه له‌كاتى خۆیدا سه‌ردانى بنكه‌كانى پشكنین بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان.
