شارپرێس:
به‌گوێره‌ى چه‌ند زانیارییه‌كى تایبه‌ت كه به‌شارپرێس دراون، ژماره‌یه‌كى زۆر له‌و چه‌كدارو به‌رپرسانه‌ى داعش كه پێشتر له‌كه‌مپى هۆلى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)دا بون، دواى ئه‌وه‌ى كه‌مپه كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كداره‌كانى سوریا، ئازادكراون‌و له‌چه‌ند گوندێكیش ئه‌و داعشانه بینراون‌و چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كى قێزه‌ونیشیان ئه‌نجامداوه.
ئه‌و سەرچاوانه‌ى زانیارییه‌كانیان بۆ شارپرێس ئاشكراكرد، نزیكه‌ى 90 چه‌كدارو به‌رپرسى گروپى تیرۆریستى داعش کە لەکه‌مپی هۆل ده‌ستگیركرابون‌و له‌ژێر چاودێریى هه‌سه‌ده‌دا بون، به‌ڵام دواى په‌لامارى چه‌كداره‌كانى دیمه‌شق بۆسه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان، چه‌كدارو لایه‌نگره‌كانى داعش له‌زۆربه‌ى گرتوخانه‌كانى هۆل له‌حه‌سه‌كه‌و ئه‌قتان له‌شارى ڕه‌ققه، له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانى شه‌رعه‌وه ئازادكراون.
هه‌ر له‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستكه‌وتون، له‌و چه‌كدارانه‌ى له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگریى حكومه‌تى دیمه‌شق چونه‌ته ناو گرتوخانه‌كان، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌هێزه فه‌رمیه‌كانى سوریاوه نه‌بوه‌و به‌شی هه‌ره زۆریان شانه نوستوه‌كانى داعش‌و به‌تایبه‌ت هۆزه‌كان بون كه پێشتر سه‌ر به‌داعش بون.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، دواى ئازادكردنى ئه‌و چه‌كدارو لایه‌نگرانه‌ى داعش، له‌گوندەکانی (سەفاو تەلحەمیس) لەنزیک تەل کۆچەر بینراون‌و بەگوێرەی شایەتحاڵانى ناوچەکەش، چەکدارەکان ژمارەیەک خانویان تاڵانکردوەو هەوڵی ڕفاندنی کچانی کەم تەمەنیشیانداوە.
هه‌روه‌ك جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكراوه‌ته‌وه، له‌و گوندانه‌ى ده‌كه‌ونه ژێر كۆنترۆڵى چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌سوریا، ترس‌و دڵەڕاوکێ لەناو دانیشتوانه‌كه‌یدا بڵاوبوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و چه‌كدارانه‌ى به‌رده‌وام ده‌چنه ناو گونده‌كان، زاراوە عەرەبیەکەیان سوریی نییەو هه‌ندێكیشیان هه‌ر نازانن به‌عه‌ره‌بى قسه بكه‌ن.
