شارپرێس:
سهركردهیهكى دیارى كورد لهڕۆژئاواى كوردستان ڕایدهگهیهنێت، گەمەو پیلانگێڕییەک لەئارادایەو پێویستە لەڕێگەی خەباتی سیاسییەوە پوچەڵبکرێتەوە، دهشڵێت، "مافەکانی گەلی کورد لەدەستوردا مسۆگەردەکرێن، دەستکەوتی گەورەتر بەدەستدەهێنینو بۆ هەر ئاستەنگێکیش کە بێتە پێشمان، چارەسەرێک دەدۆزینەوە".
ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەبەڕێوەبەرایەتی خۆسەرى ڕۆژئاواى كوردستان جهختیكردوهتهوه، "مافەکانی گەلی کورد لەدەستوردا مسۆگەردەکرێنو بهدڵنیاییشهوه دەستکەوتی گەورەتر بەدەستدەهێنینو بۆ هەر ئاستەنگێکیش کە بێتە پێشمان، چارەسەرێک دەدۆزینەوە".
بهوتهى ئهو سهركردهیهى كورد لهڕۆژئاوا، "ئێستا کاردەکرێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، سەرێکانیو سەرجەم ئاوارەکانی دیکە، بهڵام نایشارینهوه، گەمەو پیلانگێڕییەک لەئارادایە، پێویستە لەڕێگەی خەباتی سیاسییەوە پوچەڵبکرێتەوە".
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئهوهشى وتوه، "پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ سوپای سوریا، بەبەشداریی کارای شەڕڤانانی ئافرەت بەڕێوەدەچێت، مافەکانی گەلی کورد لەدەستوری نوێدا دەچەسپێندرێنو وهكو وتمـ کار بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکانیش دەکرێت".
لەسیمینارێکدا لەقامشلۆ، ئیلهام ئەحمەد ئاشكرایكرد، "پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە بەردەوامەو بڕیارە لیواو فیرقەی تایبەت لەشارەکانی حەسەکەو کۆبانێ دابمەزرێنرێن کە تێیدا شەڕڤانانی ئافرەت بەشدارییەکی کارایان دەبێت، پرۆسەی تێکەڵکردن تەنها لایەنی سەربازیی نەگرتوەتەوە، بەڵکو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانو پرسی زمانیش دەگرێتەوە، لەداهاتودا لیژنەیەکی تایبەت بەنوسینەوەی دەستوریش دەستنیشاندەکرێت".
نهیشاردوهتهوه، "هەندێک لایەن هەوڵی ئەوەیان دەدا ئاگری شەڕو ئاژاوە لەنێوان پێکهاتەکانی ناوچەکەدا خۆشبکەنو ئیرادەی گەلی کورد تێکشکێنن، بەڵام یەکڕیزیی مێژویی گەلەکەمانو هۆشیارییان، بوە ڕێگر لەبەردەم جێبەجێکردنی ئەو پیلانانە".
