شارپرێس:
تیمێكى ئێرانى ڕوو له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن‌و به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى ئه‌و پاسدارانه‌ى له‌شه‌ڕى عێراق‌و ئێران له‌سنورى هه‌ڵه‌بجه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، لەمڕۆوە تیمێكی ئێران هاتونەتە هەڵەبجەو بەهاوبەشی لەگەڵ حكومەتی عێراق‌و لایەنە پەیوەندیدارەكانی شارەكە، بەدوای تەرمی سوپای پاسداران‌دا دەگەڕێن كە لەساڵانی 1980 تاوەکو 1988 لەو ناوچانە بێسەروشوێنبون.
ئه‌وه‌ش زانراوه‌ـ، تیمی گەڕانەکە چەند شوێنێکی جیاوازیان لەسنورەکە دەستنیشانکردوە بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەکان‌و بڕیارە سەرەتای کارەکانیان لەگوندی شیرەمەڕەوە دەستپێبکەن.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوای شەڕی عێراق‌و ئێران تائێستا چارەنوسی زیاتر لە50 هەزار سەربازی ئێرانی‌و عێراقی بەنادیاری ماوەتەوە.