شاندی ئاسایشی کۆبانێ گەیشتە حەلەب

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 263 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
شاندێکی هێزەکانی ئاسایشی کۆبانێ گەیشتە شاری حەلەب.

بەگوێرەی میدیاکانی ڕۆژئاوا، وەفدەکە پێکدێت لە هاوسەرۆکی هێزەکانی ئاسایشی کۆبانێ ئارین کۆبانێ و بەشێک لە ئەندامانی ئاسایش.

هەروەها شاندەکە لە بینای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لەلایەن فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، محەمەد عەبدولغەنییەوە پێشوازییان لێ کرا.

لەدوای دروستبوونی گرژییەکان، ماوەی ٢٠ ڕۆژە کۆبانێ لەژێر گەمارۆیەکی سەختدایە، کێشەی تەندرووستی، خۆراک، سووتەمەنی و هەموو پێداویستییەکی دیکەی ڕۆژانە، تا دێت قووڵتر دەبێتەوە، تا ئێستاش گەیشتنی هاوکارییەکان بۆ شارەکە ڕێگرییان لێ دەکرێت.

سەرەڕای ڕێککەوتنی ٣٠ـی کانوونی دووەمی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و حکومەتی کاتی کە مەرجی هەڵگرتنی گەمارۆی سەر کۆبانێی تێدابوو، بەڵام تا ئەمڕۆش گەمارۆکە بەردەوامە.