مەسعود بارزانی و تۆم باراک بەتەلەفۆن قسەیان کرد

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1310 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، مەسعود بارزانی و تۆم باراک لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختیانکردەوە لە پێویستی بەردەوامی گرتنەبەری هەموو هەنگاوێك بۆ ئەوەی ڕێگە لە پشێوی و ئاڵۆزی و شەڕ بگیرێت و ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە جێگیر ببێت.


بارەگای بارزانی، لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژی یەكشەممە 8ی شوباتی 2026 پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان مەسعود بارزانی و تۆم باراك نوێنەری ترامپ بۆ كاروباری سوریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا ئەنجام درا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە بە گشتی و دوایین پەرەسەندن و گۆڕانكارییەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا. هەردوولا هاوڕا بوون لە پێویستی بەردەوامی گرتنەبەری هەموو هەنگاوێك بۆ ئەوەی ڕێگە لە پشێوی و ئاڵۆزی و شەڕ بگیرێت و ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە جێگیر ببێت.

بارەگای بارزانی باسی لەوەشکرد، هەردوولا دەستخۆشیان لەیەكتری كرد بۆ ئەو ڕۆڵە كاریگەرەی كە لە بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا گێڕاویانە. هەروەها مەسعود بارزانی وێڕای دەربڕینی پێزانین بۆ ڕۆڵی ئەمەریكا، جەختی لە بەردەوامیی هاوپەیمانێتی نێوان گەلی كوردستان و ئەمەریكا كردەوە.