شارپرێس:
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق دڵنیایی دایە هاوڵاتیانن کە حکومەت بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بەبەرزبونەوەی نرخەکان نادات و دەڵێت،" لەبەرامبەر هەموو قۆرخکارییەكی بازاڕدا دەوەستێتەوە".
ئه‌سیر غرێری، وه‌زیری بازرگانی عێراق ڕایگه‌یاند، هیچ به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی نرخ له‌بازاڕه‌كاندا له‌ئارادا نیه‌و وه‌زاره‌تی بازرگانی ڕێگه به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخ نادات، هه‌مو جۆره كاڵایه‌كیش به‌رده‌سته‌و هاورده‌كردن به‌رده‌وامه.
ئاماژەی بەوەشکردوە،" وه‌زاره‌تی بازرگانی و ناوه‌نده حكومییه‌كان، به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت بونه‌ته ناوه‌ندێك بۆ هاوسه‌نگی یان ناوه‌ندێك رێگریكردن له‌هه‌ر قۆستنه‌وه‌ی نرخه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سی بێویژدانه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌رێگه‌ی چاودێریكردنی نرخه‌كانه‌وه، هیچ زیادبونێكیان تێدانییه، هه‌موو جۆره كاڵایه‌كیش به‌رده‌سته‌و هاورده‌كردن به‌رده‌وامه، باجه‌كه ساده‌یه، ته‌نانه‌ت ڕه‌مزییه‌و هیچ زیادبونێك له‌نرخه‌كاندا نییه.
ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ ژمارەیەكی زۆر لەدوكاندان و بازرگانانی بەغدا بەهۆی سیستمی نوێی گومرگ و باج لەناوچە گردبونەوەو وەك ناڕەزاییەك دوكانەكانیان داخست.
