شارپرێس:
بڕیارە سبەی دووشەممە، دادگای نێودەوڵەتیی لاهای تایبەت بەكەیسی كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزدی لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆرستی داعشەوە یەكەم دادگایی بەشێوەیەكی ئاشكرا ئەنجامبدا.
ئەم هەوڵە لەلایەن ژمارەیەك پرۆفیسۆری بواری یاسا لەزانكۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی كە پسپۆڕییان لەبواری یاسا نێودەوڵەتییەكاندا هەیە، لەگەڵ دادگای نێودەوڵەتیی لەلاهای هەماهەنگییان كرد بۆ كەیسی بەجینۆسایدكردنی تاوانی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش، دادگاكە ڕەزامەندی لەسەر سەیركردنی كەیسەكە دەربڕی.
پێشتر تانە لەبڕیاری سەیركردنی دۆسیەكە لەلایەن دادگای نێودەوڵەتی درا، بەبیانوی ئەوەی بەجینۆساید ناساندنی تاوانی كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزدی، لەتایبەتمەندی و پسپۆڕی دادگای نێودەوڵەتی نییە، بەڵام ئەم تانەیە لەدادگای پێداچونەوە ڕەتكرایەوە.