شارپرێس:
وەزیری وزەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، رێككەوتنی نێوان ئەمریكاو ئێران بێ بایەخەو دەڵێت،" بژاردەی ڕوبەڕوبونەوەی سەربازی لەسەر مێزی گفتوگۆیە".
ماڵپەڕی " Ynet "ی ئیسرائیلی کە سەر بەڕۆژنامەی یەدیۆت ئەهرۆنۆت بڵاویکردوەتەوە، ئیلی کۆهێن، وەزیری وزەی ئیسرائیلی رایگەیاندوە،"هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ڕژێمی ئێستای ئێران هیچ بەهایەکی نییە و گۆڕینی رژێم لەتاران لەبەرژەوەندی هەموو وڵاتە ئیسلامییەکانی ناوچەکەیە ".
ئەم لێدوانەی کۆهێن دوای دەستپێکردنی دانوستانەکانی نێوان نوێنەرانی حکومەتی ئەمریکاو ئێران هات، کە هەینی رابردوو لەمەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەچوو.