شارپرێس:
بەبیانوی رێکخستنی گردبونەوەو پلاندانان بۆ ئەنجامدانی تاوان، دادگای
ئێران سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر نێرگز محەمەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و خاوەنی
خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی سەپاند.
مستەفا نیلی، پارێزەری
تایبهتی نێرگز محهمهدی بە ئاژانسی هەواڵی "فرانس پرێس"ی
راگەیاندوە،" نێرگز محەمەدی بە تۆمەتی گردبونەوە و
پیلاندانان بۆ ئەنجامدانی تاوان سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، هەروەها دادگا
بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتیشی بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆ دەرکردوە ".
پارێزەرەکەی
نێرگز محهمهدی باسی لەوەشکردوە،" بڕیارەکە کۆتایی نییە و دەتوانرێت
تانەی لێ بدرێت و لهبهر باری تهندروستی به كهفالهت ئازاد بكرێت ".
نێرگز محەممەدی تەمەن 53 ساڵ، لە ساڵی 2023 خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی
پێبەخشراو یەکێکە لە دیارترین چالاکوانانی مافی مرۆڤ.