شارپرێس:
بهگوێرهى میدیاى ئهمریكى، ئیدارەی ترەمپ بڕیار كۆتاییو یهكلاكهرهوهى ڕاگهیاندو ئاشكرایكرد، تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لەسوریا دەکشێنێتەوەو ترهمپ-یش وتویهتى، "مانەوەمان لەسوریا چیتر پێویست نییە".
ڕۆژنامەی (واڵ ستریت جۆرناڵ)ى ئهمریكى نوسیویهتى، "ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بڕیاریداوە لەماوەی دوو مانگی داهاتودا تەواوی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لەخاکی سوریا بکشێنێتەوە، بەم بڕیارەش، کۆتایی بەئامادەیی سەربازیی ئەمریکا دەهێنرێت کە زیاتر لە10 ساڵە لەو وڵاتەدا بەردەوامە".
سێ بەرپرسی ئەمریکی بهمهرجى ئاشكرانهكردنى ناوهكانیان، زانیاریى گرنگیان بهڕۆژنامهكه داوهو وتویانه، "نزیکەی هەزار سەربازی ئەمریکی کە لەسوریا جێگیرن، بەشێوەیەکی پلەبەندی ئەو وڵاتە بەجێدەهێڵن، ههروهك چۆن پێشتریش سوپای ئەمریکا چەندین بنکەو پێگەی گرنگی خۆی لەخاکی سوریا چۆڵکردبوو".
ئامادەیی زەمینی ئەمریکا لەسوریا لەساڵی 2014و لەچوارچێوەی ئۆپهراسیۆنی (نەبەردی پێداگرانە ـ Inherent Resolve) بۆ بەرەنگاربونەوەی گروپی تیرۆریستیی داعش دەستیپێکرد، هەرچەندە داعش لەساڵی 2019 زۆربەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی لەدەستدا، بەڵام هێزە ئەمریکییەکان بۆ پشتیوانیکردن لەهێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) کە هاوپەیمانی ئەمریکا بونو ڕێگریکردن لەگەڕانەوەی داعشو بەرەنگاربونەوەی گروپە چەکدارەکانی سەر بەئێران، لەو وڵاتەدا مابونەوە.
ئەمریکا پێشتریش لەبنکەی ستراتیژیی (تەنەف) کە دەکەوێتە نزیک سنورەکانی سوریا، ئوردنو عێراق کشابوەوە، لەوبارەیەوە فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) جهختیكردوهتهوه، "سەرەڕای کەمکردنەوەی هێزەکان، توانای سوپا بۆ پێکانی داعشو پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە وەک خۆی بەهێز دەمێنێتەوە".
بەوتەی بەرپرسانی ئەمریکا، کشانەوەی تەواوەتی هێزەکان لەسوریا پەیوەندیی بەبەهێزکردنی توانای دەریاییو ئاسمانیی ئەمریکاوە نییە کە لەمدواییانەدا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدراوە، ئەم بڕیارەی واشنتۆن لەکاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران ڕوی لەزیادبونکردوە.
پێشتریش ئێران هۆشداریدابوو، لەئەگەری هەر هێرشێکی ئەمریکا، بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەئامانجدەگرێت.
ڕۆژنامەی واڵستریت جۆرناڵ جهختیكردوهتهوه، "دۆناڵد ترەمپ بەسەرنجدان بەگۆڕانکارییەکانی ئەمدواییە، گەیشتوەتە ئەو ئەنجامەی مانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسوریا چیتر پێویست نییە".
