شارپرێس:
ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی
کوردستان، بڕی زەکاتی پارە، سەرفیترە، فیدیە، زێڕ، زیو و خشڵی ژنانی بۆ ئەمساڵ دیاریکرد.
فەتواکەی ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی
ئیسلامی کوردستان بەمشێوەیەیە:
١- نيسابى (زەکاتی
پارە) بۆ ئەم ساڵ بریتییە لە: (٣) ملیون دیناری عێراقی. هەر موسڵمانێک ئەو بڕە پارەی
هەبوو، ساڵیشی بەسەردا تێپەڕی، واجبە زەکاتی لە سەدا دوو و نیو(2.5 %) لێ بدات،
واتە لە (یەک) ملیۆن (٢٥) هەزار دینار، لە (یەک) دەفتەر دۆلار (٢٥٠ دۆلار).
٢- نیسابی (زەکاتی
زیو) بریتییە لە: (٢٠٠) دیرهەم، کە دەکاتە (١٤٠) مسقاڵ. هەر موسڵمانێک ئەو بڕە زیوەی
هەبوو، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە لە سەدا دوو و نیو (2.5 %) زەکاتی لێ
بدات.
٣- نیسابی (زەکاتی
زێڕ) بریتییە لە (٢٠) مسقاڵ، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە (نیو) مسقاڵی لێ
بدرێت، ئەگەر (٤٠) مسقاڵ بوو، (یەک) مسقاڵ واجبە.
٤- نیسابی (زەکاتی
خشڵ)ی حەڵاڵی ئافرەتان کە بۆ خۆیان بەکاری بهێنن و تیجارەتی پێوە نەکەن بریتییە
(٢٠٠) دووسەد مسقاڵ زێڕ، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە لەسەدا دوو و نیوی(2.5
%) لێ بدات.
٥- زەکاتی (سەرفیترە)
بۆ ئەم ساڵ، ئەگەر بە (پارە) بوو، بریتییە لە (٣٠٠٠) سێ هەزار دیناری عێراقی.
٦- (فیدیە)ی بەڕۆژوو نەبوون بۆ ئەم ساڵ (بۆ ئەوانەی عوزری
شەرعییان هەیە) ئەگەر بە (پارە) بوو، بریتییە لە (٣٠٠٠) سێ هەزار دیناری عێراقی.
