کێشە دەکەوێتە نێوان دوو بەرپرسی پاڵای پارتی

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1142 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای ئەوەی هۆشیار زێباری رەخنەی توندی لە فوئاد حسێن گرت لە ئیدارەدانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق و  بە لاواز ناوی برد، فوئاد حسێن وەڵامی ئەو قسانەی دایەوە و وتی،" هۆشیار زێباری نەخۆشی هەیە و ئیرەییم پێدەبات ".


فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی (الشرقیة) ئاماژەی بەوەکرد،" پێدەچێت هۆشیار زێباری كێشەی هەبێت، هەموو جارێك دەردەكەوێت و قسەدەكات، ئیرەیش هەندێك جار كوشندەیە، خوا شیفای بدات ".

وتیشی،" هۆشیار زێباری مافی ئەوەی نییە هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانی من بكات، مێژوو هەڵسەنگاندن دەكات، پەرلەمانتاران هەڵسەنگاندن دەكەن، با پەرلەمانتاران هەردوكمان هەڵبسەگێنن ".

پێشتر، هۆشیار زێباری کە وەزیری پێشوتری دەرەوەی عێراقە و ئێستا ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتییە، لەچاوپێکەوتنێکی دیکەی تەلەفزیۆنیدا رەخنەی لە فوئاد حسێن گرت باسی لەوەکرد کە وەزارەتی دەرەوە لاواز بوە.