لەمیسڕ روداوێکی ناخهەژێن رویداو 18 کەس گیانیان لەدەستدا

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1393 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیکە 18 کەس لە پارێزگای بورسەعید، لە باکوری رۆژهەڵاتی میسڕ گیانیان لەدەستدا.


میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە، هەر لەو ڕوداوەدا سێ کەسی دیکە بریندارن، ئەوانەشی گیانیان لەدەستداوە زۆرینەیان کرێکارن و لە حەوزی ماسی کاریان دەکرد.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ڕوداوەکە کاتژمێر 12:30 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕویداوە، ئەوانەشی گیانیان لەدەستداوە زۆربەیان خەڵکی شاری مەتڕییەن لە پارێزگای دەقهلییە.