شارپرێس:
وتەبێژی کۆشکی سپی
سەرجەم ئەو راپۆرتە رۆژنامەوانییانە رەتدەکاتەوەد کە باس لەوەدەکەن دۆناڵد ترەمپ
بڕیاری هێرشکردنەسەر ئێرانی داوە، دەشڵێت، بژاردەی
یەکەمی ئیدارەی ترەمپ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تاران دیپلۆماسییە.
کارۆلاین لیڤت، وتەبێژی کۆشکی سپی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی
بەوەکرد، هەرچەندە بژاردەی یەکەمی ئیدارەی ترەمپ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تاران
دیپلۆماسییە، بەڵام بۆ رێگریکردن لە بنیاتنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و پاراستنی
هاوپەیمانەکانیان، بژاردەی سەربازی هێشتا لەسەر مێزە.
وتەبێژی کۆشکی سپی وتیشی، هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە بڕیاردانی
ترەمپ بۆ هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن راست نین، چونکە ئەو بابەتە جگە لە خودی
سەرۆکی ئەمریکا کەس نایزانێت.