هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نزیکە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 326 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ئەمڕۆ تێد کروز، سیناتۆری ئەمریکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن بی سی ڕایگەیاند، ئەگەری ڕاستەقینە لە ئارادایە کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا "هێرشی سنووردار" دژی ئێران ئەنجام بدات.

کروز ڕوونیکردەوە، ئامانجی هەر چالاکیەکی سەربازی پشتیوانیکردن بێت لە ئێرانییەکان کە ناڕەزایەتی دەردەبڕن بەرامبەر بەو ڕژێمە.

 ئاماژەی بەوەدا کە ئەم لێدانانە ئەگەر ئەنجام بدرێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە زۆر ورد دەبن.

ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوان ناکرێت هەنگاوێکی لەو شێوەیە بەرەو هەڵمەتێکی سەربازی بەرفراوان پەرەبستێنێت، بەڵکو دەتوانرێت وەک پەیامێکی سیاسی و ستراتیژی بەکاربهێنرێت، بەبێ ئەوەی بڕوات بەرەو ململانێیەکی درێژخایەن.

پێشتریش ڕۆژی سێشەممە، کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئێران، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، هەڵبژاردەی یەکەمی ترەمپ هەمیشە دیپلۆماسییە، بەڵام ئامادەیە هێزی کوشندە بەکاربهێنێت ئەگەر پێویست بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە واشنتۆن بەردەوامە لە کۆکردنەوەی هێزەکانی لە نزیک ئێران وەک ئامادەکارییەک بۆ هێرشێکی نزیک.