شارپرێس:
بەپێی ڕاپۆرتە ئەمریکییەکان بە پشتبەستن بە وێنەی مانگی دەستکرد و داتاکان، ئەمریکا بوونی سەربازی خۆی لە نزیک ئێران بەهێزتر کردووە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، لەوەتەی خولی دووەمی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ تاران بەبێ پێشکەوتن لە 17ی شوبات کۆتایی هات، ئەمریکا زیاتر لە 150 فڕۆکەی سەربازیی گواستووەتەوە بۆ بنکەکانی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
گەورەترین کەشتیی فڕۆکە هەڵگری جیهان، کەشتیی USS Gerald R. Ford گەیشتە بنکەی دەریایی ئەمریکا لە کریتی یۆنان.
ئێستا سوپای ئەمەریکا زیاتر لە دە کەشتی جەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆکردووەتەوە و بوونی دوو کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی لە ناوچەکەدا ڕووداوێکی دەگمەنە و هەریەکەیان دەیان فڕۆکەی جەنگی هەڵگرتووە.
ئەم ئامادەبوونە سەربازییەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا گەورەترین بوونی زیاترە لە ماوەی زیاتر لە دوو دەیەدا، لە پێش جەنگی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە.
شارەزایان ڕایانگەیاندووە، ئەم ئامادەبوونە سەربازییە ئەمریکییە لەوە زیاترە کە پێش هێرشەکانی سەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا ڕوویدا.
ئەوان پێشبینی هەڵمەتێکی سەربازی ئەمریکایان کرد کە چەند ڕۆژی دیکە لە دژی ئێران بەبێ لەشکرکێشی زەمینی ئەنجام بدرێت.
