لەڕانیە باندێکی دزیکردن دەستگیرکران

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 138 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، دوو هاوڵاتی سەردانی نووسینگەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕانیەیان کرد و سکاڵایان تۆمار کرد لەسەر تۆمەتبارانی  (نــەنــاســراو) کە لە لایەن تۆمەتبارانی نەناسراوەوە لە چەند شوێنێك ماتۆڕســڪـیـلـی دوو تایەی ئــێـرانــییـان لێدزراوە. 

لەڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی ڕاپەڕیندا هاتووە، دوای ڪردنەوەی پەڕاوی لێڪۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد و بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر ئاشڪرا ڪردنی ناسنامەی تـۆمەتبارانی (نەناسراو ) هێزەڪانمان لە نوسینگەی نـەهێشتنی تاوان لە ڕانـــیــە  توانیان  ناسنامەی سێ تۆمەتبار ئاشڪرابڪەن بەناوەکانی 
(ئ. ع . ش) و (د . د .م)و(ب . هـ . م)  کە سەرجەم یان لەڕەگەزى  نێرن و نەوجەوانن.

دەشڵێت،  تۆمەتـبارانی ناوبراو لەبەردەم پۆلیــس و دادوەر دانیان ناوە بەتاوانەکەیاندا کە هەستاون بە دزینی دوو ماتۆڕسکیل کە هی سکاڵاکارانن، دانیان ناوە بە دزینی دوو ماتۆرسکیلی تریش، کە سەرجەم ماتۆرسکیلە دزراوەکان ژمارەیان چوار دانەن، هەر بە وتەی خۆیان ماتۆرسکیلەکانیان فرۆشتووە.

ڕاشیگەیاند، دادوەر بڕیاریدابە ڕاگراتنی تۆمەتبارانی ناوبراو بــەپـێـی مــاددەی ٤٤۳ و ٤٤٦لــە یــاســایــی ســزادانی عــێــراقــی لــێــکۆڵــیـنــەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.