١٢ فڕۆکەی جەنگی ئێف ٢٢ی ئەمریکی لەئیسرائیل نیشتنەوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 192 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

 

جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە و هێزی زیاتر ڕەوانە دەکات.

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە کە 12 فڕۆکەی جەنگی ئێف 22ی ئەمریکی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوتوون و سەرچاوەکان دەڵێن گەیشتونە ئیسرائیل.

کۆشکی سپی ئامادەیی واشنتۆن بۆ هەردوو بواری دیپلۆماسی و هێز بەرامبەر ئێران دووپاتدەکاتەوە.

لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتیکردەوە کە وڵاتەکەی ئامادەیە هەر هەنگاوێکی پێویست بنێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا لەسەر پرسی ئەتۆمی.