شارپرێس:
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ڕۆژانە لەنێوان 200 بۆ 210 هەزار بەرمیلەو دەشڵێت، پلانیانە ڕێژەكەی بەرزتر بكەنەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی نەوتی عێراق، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندوە، توانای بەرهەمهێنان لەوەزارەتەکەی ڕۆژانە گەیشتوەتە سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوت و وەزارەتەکەی پلانی هەیە بیگەیەنێتە سێ ملیۆن و 450 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.
بەگوێرەی یاسای عێراق، پێویستە ڕۆژانە 3.5 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بکرێت بۆ ئەوەی پارەی خەرجییەکان دابین بکرێت، کە تەنیا بۆ مووچە نزیکەی 9 تریلیۆن دیناری دەوێت.
حەیان عەبدولغەنی ڕەتیکردەوە هەوڵ هەبێت بۆ کەمکردنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی.
لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمیشەوە وتی،"هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ڕۆژانە لەنێوان 200 بۆ 210 هەزار بەرمیلەو پلانمانە ڕێژەكەی بەرزتر بكەينەوە".