تەلەفزیۆنی سوید: ئێران بۆ هێرشکردنە سەر ئەمریکاو ئیسرائیل، پەنا بۆ باندێکی مافیایی کوردی دەبات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1353 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕاپۆرتێکی تەلەڤزیۆنی سویدی ئاشکرای کردوە کە تۆڕی تاوانکاری «فۆکس تروت» و ڕەوا مەجیدی سەرۆکیان لەژێر گوشارێکی توندی ئێراندان بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێ دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.

بەپێی زانیارییەکانی تەلەڤزیۆنی سویدی، ئەم تۆڕە بە شێوەیەکی چالاک بەدوای کەسانی جێبەجێکاردا دەگەڕێت بۆ ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنانە کە ئامانجە گریمانکراوەکان لە سوید، دانیمارک و ئەڵمانیادان.

لێکۆڵینەوەکانی پێشوو ئاماژەیان بەوە کردوە کە لانی کەم 7 هێرش دژی ئامانجە ئیسرائیلییەکان پەیوەندییان بەم تۆڕەوە هەبووە و دەوترێت ڕەوا مەجید لە بەرامبەر حەشاردرانی لە ئێران، ڕەزامەندی لەسەر بەڕێوەبردنی ئەم هێرشانە داوە.

وەزیری دەرەوەی سوید ڕایگەیاند کە ئەم زانیارییانە بۆ ئەو نوێن و جەختی کردەوە کە ئێران هێزێکی تێکدەرە و لە ڕێگەی تۆڕە تاوانکارییەکانەوە لە ناو خاکی سویددا کار دەکات، ئەمەش بابەتێکە کە حکومەت بە هەند وەری دەگرێت.

 تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بە ڕێکارە دەستبەجێیەکانی دەسەڵاتداران لەم بارەیەوە نەدراوە.