شای ئوردن لەبارەی شەڕە چاوەڕوانکراوەکەی ئەمریکا و ئێران بڕیاریدا

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3185 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شا عەبدوڵای دوەم، پاشای ئوردن رایگەیاند، رێگە نادەن هیچ وڵاتێک ئاسمانەکەیان ببەزێنێت، دەشڵێت، ئارامی و سەلامەتی هاوڵاتییانی ئوردن سەروی هەموو شتێکە.


شا عەبدوڵای دوەم، لە کۆبونەوەیدا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکای رۆژنامەنوسانی ئوردن ئاماژەی بەوەکرد،" رێگە نادەین ئاسمانی وڵاتەکەمان ببەزێنرێت و خاکەکەمان بکرێتە مەیدانی جەنگ ".

لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ئەمریکا و ئێرانیش، شا عەبدوڵا باسی لەوەکرد، گفتوگۆ و چارەسەری سیاسی باشترین رێگەیە بۆ ئەوەی شەڕی دیکە لە ناوچەکە هەڵنەگیرسێت.

سەبارەت بە دۆخی سوریاش، وتی، پێویستە پاڵپشتی هەوڵەکانی سوریا بکرێت بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و سەروەری خاکەکەی.