شارپرێس:
لەپەیامێکی
تونددا بۆ واشنتۆن، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لەنەتەوەیەکگرتوەکان ڕایگەیاند،
"بەردەوامیی فشارو هەراسانکردنهكانى ئەمریکا لەگەروی هورمز، ناوچەکەو جیهان
بەرەو کارەساتێکی گەورە دەبات".
ئەمیر سەعید ئیروانی
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لەنەتەوەیەکگرتوەکان، هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی واشنتۆن
کردو ڕایگەیاند، جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا لەگەروی هورمز، کارەساتبار
دەبن.
ئیروانی ئەو هەنگاوانەی
ئەمریکای بەدوژمنکارانەو ههراسانكردن ناوبردو جەختیکردەوە، تاران چیتر لەئاست ئەم
هەڕەشانەدا بێدەنگ نابێت.
نوێنەرەکەی ئێران
ئاماژەی بەوەشکرد، تەنانەت سەرۆکی ئەمریکاش بەئاشکرا دانی بەم جوڵانەدا ناوەو ڕایگەیاند،
"کۆماری ئیسلامی ئێران بهگوێرهى بەندەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان، مافی تەواوی
خۆیەتی بەرگریی لەخاکو سەروەریی خۆی بکاتو بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی،
پەنا بۆ هەموو ڕێکارێکی پێویست دەبات".
لەکۆتایی پەیامەکەیدا،
ئیروانی هۆشداریدایە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە بەردەوامیی ئەم گرژیانە تەنها ناوچەکە
ناتەنێتەوە، بەڵکو دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانێکی جیهانیو ئەنجامی کارەساتبارى
بۆ هەمولایەک لێدەکەوێتەوە.
