شارپرێس:
فەرماندەیی گشتیی
سەرایای سەلام بڕیاری دەرکردنی یەکێک لەئەندامانی خۆی لەسەرجەم پێکهاتەکانیدا ڕاگەیاند،
ئەمەش بەهۆی سەرپێچیکردنی فەرمانە سەربازییەکانو جێبەجێنەکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکان.
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک
کە واژۆی یاریدەدەری جیهادی لەسەرە، بڕیاردراوە بەدورخستنەوەی چەکدارێک بەناوی (عەبدولئیلاهـ
عەبدوڵڵا محەمەد حەسۆ)، بەهۆی ئەوەی پابەند نەبوە بەو فەرمانەی لەلایەن موقتەدا سەدرەوە
دەرچوە سەبارەت بەڕادەستکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەلای بون وەک بەشێک لەپڕۆسەی سەرژمێرییو
وردبینی کە لەلایەن لیژنە تایبەتەکانەوە ئەنجامدەدرێت.
لەبەڵگەنامەکەدا
ئاماژە بەوەدراوە، ئەم بڕیارە دوای یاخیبونی ناوبراو لەفەرمانەکان هاتوە، هەروەها
جەختکراوەتەوە، دەبێت سەرجەم ئەندامانی سەرایای سەلام بایکۆتی بکەنو بەهیچ شێوەیەک
مامەڵەی لەگەڵدا نەکەن.
ئەم هەنگاوەی سەرایای
سەلام لەچوارچێوەی ڕێکخستنەوەی کاروباری ناوخۆییو کۆنترۆڵکردنەوەی کەلوپەلو ئۆتۆمبێلەکانى
دێت کە لەلایەن لیژنە باڵاکانەوە سەرپەرشتیدەکرێتو پێشتریش فهرمانى مهرجهعهكهیان
(موقتهدا سهدر)ى لهسهر بوه.
بهگوێرهى سەرچاوەكان،
ناوبراو کوڕی کەسایەتی ئایینیو شاعیری ناسراوی موسڵ (شێخ عەبدوڵڵا حەسۆ)یە، بڕیاری
دەرکردنەکەی لەهەمان ڕۆژدا هات کە موقتەدا سەدر ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی خۆی بەخشی بەیەکێک
لەشوێنکەوتوانی کە ئۆتۆمبێلی کچەکەی ڕادەستی لیژنەکانی وردبینى کردبوو وهك پاڵپشتیهك
بۆ سهرایا سهلام.
