شارپرێس:
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەن لەگەڵ پارتی کۆبنەوەو جەختیشی كردەوە كە دەبێت یەکێتی لەحكومەتی نوێی هەرێم هاوبەشی ڕاستەقینە بێت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەوان لەیەكەم ڕۆژەوە لەگەڵ ئەوەدا بون كە بەخێرایی حكومەتێك پێكبهێنرێت و وتی،" بڕوامان وابوە كە بەزویی حكومەتێك پێبكبهێنرێت كە لەخزمەتی هەموو ناوچەو ئیدارە سەربەخۆكان و قەزاو ناحیەكان و كۆمەڵی خەڵكی كوردستاندا بێت".
قوباد تاڵەبانی جەختیشی كردەوە، كە دەبێت حكومەتی نوێی هەرێم حكومەتێك بێت كەیەكێتی هاوبەشی ڕاستەقینە بێت.
لەبارەی هەنگاوەكانی داهاتوو بۆ كۆبونەوە لەگەڵ پارتی و لایەنەكانی دیكە، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە وەك یەكێتی داوایەكی ڕاست و دروستیان هەبوەو وتیشی،" هەموو كات و ئێستاش ئامادەین بۆ گفتوگۆ".