ئیسرائیل بریاری كۆتایی لەیۆرانیۆمە پیتێنراوەكەی ئێران دەدات

جیهان

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 542 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشكرایكرد، جەنگی ئێران کۆتایی نەهاتوەو ڕایدەگەیەنێت كە دەبێت هەموو یۆرانیۆمە پیتێندراوەکەی ئەو وڵاتە ببرێتە دەرەوە.

 
ناتانیاهۆ بنیامین، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، لەچاوپێكەوتنێكدا ڕایگەیاند،" پێموایە کارێکی زۆر کراوە، بەڵام جەنگ تەواو نەبوە، چونکە هێشتا مادەی ئەتۆمی و یۆرانیۆمی پیتێندراو لەناو ئێران ماوە کە دەبێت ببرێتە دەرەوە".
 
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتیشی، چەندین بنکەی پیتاندنی یۆرانیۆم ماون کە دەبێت هەڵبوەشێندرێنەوە؛ هەروەها باسی لەوە کرد، هێشتا موشەکی بالیستی لەئێران ماوە، توانای دروستکردنی چەک لەو وڵاتەدا هەیەو گروپە چەکدارەکانی نزیک لەئێرانیش لەناوچەکەدا ماون. 

ناتانیاهۆ باسیلەوەشكرد، كە"ئێمە زۆرێک لەو توانایانەمان لەناوبردووە، بەڵام هەموو ئەوانەی باسمکردن ماون و کارمان زۆر ماوە."
 
سەبارەت بەچۆنییەتی چارەسەرکردنی دۆسیەی یۆرانیۆمە پیتێندراوەکە، ناتانیاهۆ پشتیوانیی خۆی بۆ تێڕوانینەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نیشاندا و وتی،"دەچینە ناوەوە ناو ئێران و دەیبەینە دەرەوە".