شارپرێس:
بەپێی زانیارییەکانی ناو هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی، ڕێککەوتنێک لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو واژۆ کراوە بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوە و داماڵینی چەکی گرووپە چەکدارەکان.
زانیارییەکان باس لەوەدەکەن کە بڕیارە لیژنەیەکی باڵا بە بەشداریی ڕاوێژکاریی ئاسایشی نەتەوەیی، هەواڵگریی، وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگریی، لەگەڵ دەستەی حەشدی شەعبی پێکبهێنرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەم پلانە.
ئەم پڕۆسەیە تەنیا 5 گرووپی چەکدار دەگرێتەوە کە سەر بە ڕێکخراوی "هەماهەنگی بەرگریی ئیسلامی" و نزیک لە ئێرانن، کە بریتین لە حزبوڵای عێراقی، بزووتنەوەی نوجەبا، کەتیبەکانی سەیدی شوهەدا، کەتیبەکانی ئیمام عەلی و بزووتنەوەی "ئەولیا لیللاهی ئەوفیا"
جێی ئاماژەیە ئەم پلانە دەستەی حەشدی شەعبی ناگرێتەوە، چونکە بەشێکە لە سیستەمی فەرمیی بەرگریی وڵات.
لە لایەکی ترەوە، هاوپەیمانییەکەی نووری مالیکی جەخت دەکاتەوە کە سەرکەوتنی ئەم هەنگاوە بەندە بە ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی لە نێوان ئێران و ئەمریکا، چونکە داماڵینی چەکی ئەم گرووپانە سەرەکیترین داواکاریی واشنتۆنە لە حکومەتە نوێیەکەی عێراق.