ئێران ئەندازیارێكی فڕۆكەوانی وڵاتەكەی لەسێدارە دەدات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2745 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند، عیرفان شکورزادە، کوڕی جەعفەر، بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ دەزگای هەواڵگری ئەمریکاو ئیسرائیل لەسێدارە درا.


دەسەڵاتی دادوەری ئێران لەڕاگەیەندراوێكدا بەفەرمی ڕایگەیاند کە ناوبراو پەیوەندی بەڕێکخراوێکی زانستیی چالاک لەبواری مانگی دەستکرددا کردوەو زانیاریی پۆلێنکراوی خستوەتە بەردەست دەزگا دەرەکییەکان.

بەپێی وتەی بەرپرسانی دادوەریی ئێران، شکورزادە لەسێ قۆناغدا پەیوەندی بەدەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکاوە کردوەو دەست بەسەر ئامێرو زانیارییەکانی پەیوەست بەچالاکییەکانی لە ناوەندێکی زانستیدا گیراوە. 

پێشتر سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ بڵاویانکردەوە کە عیرفان شکورزادە وەک خوێندکارێکی بلیمەتی 29 ساڵەی زانکۆی زانست و پیشەسازییەو دەرچوی بەشی ئەندازیاری فڕۆکەوانییە، ساڵی 2025 دەستبەسەرکراوەو دوای چەندین مانگ لەژوری تاکەکەسی و وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ ناچاربوەو دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوەو ئەمڕۆ جێبەجێكرا.

بەپەلە