شارپرێس:
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆتایی
جەژن دەکاتە وادەی یەکلاکردنەوەی پۆستە وەزارییە ماوەکانو بەفەرمیش پشتگیریی خۆی
بۆ حکومەتەکەی عەلی زەیدی نوێدەکاتەوە، هاوکات پەیامێکی توندی دڵنیاییش ئاراستەی وڵاتانی
دراوسێ دەکاتو بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هەر هێرشێک بەتوندی ڕەتدەکاتەوە.
لەکۆبونەوەیەکی نائاساییدا،
چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریدا ڕێکارەکانی تەواوکردنی کابینەی وەزاریی حکومەتەکەی
(عەلی زەیدی) بخاتە دوای پشوەکانی جەژنی قوربان.
کۆبونەوەکە کە لەنوسینگەی
هادی عامریو بەئامادەبونی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران بەڕێوەچوو، بڕیاریدا دوای پشوی
جەژن بهگوێرهى ڕێکارە دەستورییەکانو لێکتێگەیشتنە نیشتمانییەکان، وەزارەتە بێ وەزیرەکان
پڕبکرێنەوە.
لهو كۆبونهوهیهدا،
ئامادەبوان پیرۆزباییان لەعەلی زەیدی کردوه بۆ بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمانو
پشتیوانیی خۆیشیان بۆ سەرکەوتنی کارەکانی دەربڕیی، هاوكات چوارچێوەی هەماهەنگی
سوپاسی محەمەد شیاع سودانی کردوه بۆ ئەوکارە خزمەتگوزارییانەی لەماوەی ڕابردودا ئەنجامیدابون.
لەبەشێکی دیكهى ڕاگەیەندراوەکەدا،
چوارچێوەی هەماهەنگی بەتوندی هەر هێرشو دەستدرێژییەکی بۆسەر وڵاتانی دراوسێو عەرەبی
ڕەتکردەوەو داوای لەدەزگا ئەمنییەکان کرد لێکۆڵینەوەکان تەواوبکەن بۆ پاراستنی سەروەریی
خاکی عێراق.
