شارپرێس:
لەگورزێکی کەمەرشکێندا
بۆ مافیاکانی دراو، دادگای کەرخ لهبهغدا، توانیی دوو ملیار دیناری تاڵانکراو لەچنگی
ئەو کۆمپانیایانە دەربهێنێتەوە کە نرخی دۆلاریان کردبوە کەرەستەی بازرگانیو گیرفانی
هاوڵاتیانیان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان خاڵی دەکردەوە.
لەهەنگاوێکی نوێدا بۆ
پاراستنی سامانی گشتیی، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ سەرکەوتوبوو لەگێڕانەوەی بڕی دوو
ملیار دینار کە لەڕێگەی فێڵێکی داراییو نایاساییەوە لەبودجەی دەوڵەت برابوو.
بهگوێرهى ڕاگەیەندراوێکی
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی، ئەو بڕە پارەیە لەدوو کۆمپانیای سەرپێچیکار وەرگیراوەتەوە
کە بەشێوازێکی "فێڵبازانە" یارییان بەنرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار کردوە.
ئهنجومهنهكه دهڵێت،
"کۆمپانیاکان لەژێر پەردەی گواستنەوەی پارە بۆ دەرەوەی وڵات، هەوڵیانداوە جیاوازیی
نرخی دۆلار بۆ بەرژەوەندیی خۆیان ببەن کە ئەمەش زیانی ڕاستەوخۆی بەئابوریی نیشتمانی
گەیاندوە".
دادگا جەختیکردوهتهوه،
"ئەم هەوڵانە بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی دادوەری یەکەم بەردەوامدەبن بۆ ڕاوەدونانی
سەرجەم ئەو کۆمپانیایانەی کە دەیانەوێت لەسەر حسابی سامانی گشتیی، قازانجی نایاسایی
بەدەستبهێنن".