نزار ئامێدى سه‌روه‌ت‌و سامانى خۆى ئاشكراده‌كات

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2447 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وه‌كو سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق نوسیویه‌تى، لەپێناو چەسپاندنی شەفافییەت‌و ڕەواندنەوەی گومانەکان لەسەر سەروەت‌و سامانی بەرپرسە باڵاکان، نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عێراق، بەفەرمی پەردەی لەسەر دارایی‌و سامانی تایبەتی خۆی لاداوه‌و ته‌واوى زانیارییه‌كانیشى ڕادەستی دەستەی دەسپاکی حكومه‌تى عێراق کردوه‌ تاوەکو ببێتە پێشەنگ لەجێبەجێکردنی یاساو گێڕانەوەی متمانە بۆ دامەزراوەی سەرۆکایەتی.


نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشێوەیەکی فەرمی، دارایی‌و سەرمایەی خۆی (کشف الژمه‌ المالیه‌) بۆ دەستەی دەسپاکی ئاشکراکرد.

به‌گوێره‌ى ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمارى عێراق-یش، ئەو هەنگاوەی سەرۆک کۆمار لەچوارچێوەی پابەندبونیەتی بەڕێکارە یاساییەکان‌و ئاشکراکردنی سەرمایەی بەرپرسە باڵاکانی دەوڵەت.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، ئەم کارە بەئامانجی چەسپاندنی پرەنسیپەکانی دەستپاکی، شەفافیەت‌و بەهێزکردنی متمانەی هاوڵاتیانە بەدامەزراوە فەرمییەکانی وڵات، تاوەکو ڕێگریی لەهەر گومانێکی گەندەڵی یان خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات بگیرێت.