سەرکردەی دروزەکان داوای جیابونەوە لەسوریا دەکات

جیهان

50 خولەک پێش ئێستا‌ 106 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شێخ حیکمەت هیجری، سەرکردەی رۆحی دروزەکانی سوریا رایدەگەیەنێت، سازش لەسەر پێکهێنانی ئیدارەیەی سەربەخۆ لە شاخی باشان ناکەن، هاوکات، سوپاسی ئیسرائیلیش دەکات بۆ پشتییوانییەکانیان بۆ دۆزی دروزەکان.


شێخ حیکمەت هیجری لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" داواکارییەکانی دروزەکان قابیلی دانوستان نین و هەنگاوەکان بەرەو جێبەجێکردنی مافی چارەی خۆنوسین هەنگاوی باشیان ناوە، بەتایبەت دوای ئەوەی کۆمەڵێک لایەنی دەسەڵات سەلماندیان کە پێکەوەژیان لەگەڵیان مەحاڵە ".

سەرکردەی رۆحی دروزەکانی سوریا وتیشی،" هیچ سەرکردایەتی و ویلایەتێک لە شاخی باشان بەبێ خواستی خەڵکەکەی دروست نابێت ".

هاوکات، شێخ حیکمەت هیجری سوپاسی ئەو وڵاتانەی کرد کە پالپشتییان لە دۆزی دروزەکان کردوە، بەتایبەتیش ئیسرائیل، کە بە هاوپەیمانی سەرەکی خۆیان ناوی دەبات.

شێخ حیکمەت هیجری حکومەتی ئێستای سوریا بە "حکومەتی تیرۆر" ناودەبات و داوا دەکات بەپێی یاسای نێودەوڵەتی بەرپرسانی ئێستای سوریا دادگایی بکرێن.