بەغدا لەبارەی دەروازەو بازگەكانى هەرێمەوە بڕیارێكی نوێ دەدات

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1000 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت،  لەهەموو کاتێک زیاتر ئیرادەیەکی ڕاستەقینە بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتیی دۆسیەی دەروازە سنورییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەئارادایەو دەڵێت، کاتێک ڕێکارەکان و پێناسەی گومرگی لەهەردولا یەکدەخرێن، ئیتر هیچ پاساوێکی یاسایی یان کارگێڕی بۆ مانەوەی ئەو بازگانە نامێنێتەوە.


عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ڕایگەیاند،  لێکتێگەیشتنی گەورە لەبارەی یەکخستنی پێناسەی گومرگی و پشکنینی پێشوەختە بۆ کاڵاکان لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لەبارەی یەکخستنی پێناسەی گومرگی و ڕێکارەکانی پشکنینی پێشوەختە بۆ کاڵاو شومەک ئاڵوگۆڕکراوەکان هەیە.

سەرۆکی دەستەی دەروازەکان جەختیکردەوە،  کاتێک ڕێکارەکان و پێناسەی گومرگی لەهەردولا یەکدەخرێن، ئیتر هیچ پاساوێکی یاسایی یان کارگێڕی بۆ مانەوەی ئەو بازگانە نامێنێتەوە، هاوکات وتیشی،" ئێستا لەهەموو کاتێک زیاتر ئیرادەیەکی ڕاستەقینە بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتیی دۆسیەی دەروازە سنورییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەئارادایە".

ئەمە لەكاتێكدایە، زیاتر لەساڵێكە سیستمی ئەسیكۆدا لەعێراق جێبەجێدەكرێت و داواشدەكرێت لەهەرمێیش كاری پێبكرێت، بەڵام تائێستا بەتەواوی نەچۆتە بواری جێبەجێكردنەوەوە.